AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ١٨ ٢٠:٤١

باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا؛

هەرێمی کوردستان زۆر لاواز بووە

هەرێمی کوردستان زۆر لاواز بووە

ڕابێرت فۆرد بە ئاماژە بە کەم بوونەوەی یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بە هێزەکانی پێشمەرگە و کێشەی ئەو ناوچە لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی دەڵێت هەرێمی کوردستان ئێستا زۆر لاواز بووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕابێرت فۆرد، باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ میدل ئیست نیوز وتی: لە ئەگەری چوونە دەرەوە لە سووریا و عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان، دەوترێت کە لە ئێستادا، شوێنگەی هەرێمی کوردستان زۆر لاواز بووەتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە یارمەتی دارایی ئەمریکا بە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پێدانی مووچەی هێزی پێشمەرگە و لاواز بوونی بواری دارایی ئەو ناوچە بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی، ڕایگەیاند کە هەریمی کوردستان لە کردەوەدا نابێتە بنکەی سەرەکی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

هەروەها وتیشی کە لە ئێستادا دۆخی هەرێم زۆر لاواز بووەتەوە.

News ID 49403

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha